عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح: ئه‌وانه‌ی بێمنه‌ت بوون له‌ به‌غدا، گه‌ر مووچه‌ی مانگی یه‌ك دواكه‌وت، حه‌لی بكه‌ن


وێستگه‌نیوز-
عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ به‌یان و داتاكانی عێراق، چه‌ند وه‌ڵامه‌ ئه‌وه‌نده‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌، ده‌شڵێت: "ئه‌وانه‌ی بێمنه‌ت بوون له‌ به‌غدا و هه‌ڕه‌شه‌یان ده‌كرد، ئه‌گه‌ر مووچه‌ی مانگی یه‌ك دواكه‌وت.. ئازابن حه‌لی بكه‌ن".


عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ له‌ به‌یان و داتاكانیدا وه‌زاره‌تی‌ دارایی عێراق باسی‌ له‌وه‌ كرد كه‌ هه‌رێم "نه‌وت ناده‌ن، داهاتی ناوخۆ ناده‌ن (له‌ چوار ترلیۆن) كه‌متر (400 ملیار دینار) ت ناردووه‌!، لیستی مووچه‌تان پڕه‌ له‌ گرفت".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ په‌یام بوو بۆ كه‌سێك ئه‌گه‌ر تێبگات! فه‌رموون بكشێنه‌وه‌و ژیانی خه‌ڵك دابین بكه‌ن".

ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ "تائێستا هه‌رێم لیستی موچه‌، میزانی موراجه‌عه‌ی 2024ی نه‌ناردوه‌، به‌ڕوونیش وتی: داهاتی ناوخۆ ناده‌ین".

عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "ئه‌وانه‌ی بێمنه‌ت بوون له‌ به‌غداو هه‌ڕه‌شه‌یان ده‌كرد، ئه‌گه‌ر مووچه‌ی مانگی یه‌ك دواكه‌وت.. ئازابن حه‌لی بكه‌ن.. نه‌ك مووچه‌خۆر بكه‌نه‌ قوربانی!".


دره‌نگانی‌ شه‌وی‌ رابردوو وه‌زاره‌تی‌ دارایی عێراق لەبارەی ناردنی بودجەی 2024ی هەرێمی کوردستان ژماره‌یه‌ك داتا و به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند كه‌ "وەزارەتەکەی پابەندبووە بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی".



PM:03:01:18/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 1820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو