سەرچاوەیەک بۆ وێستگەنیوز: یەکێتی داوای کۆبوونەوەی لە لاهور شێخ جەنگی کردووە
وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان دوو لیژنەیان پێکهانەوە بۆ سەردانکردنی لایەنەکان بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستانەوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل بە عومەر ئەحمەد، پەیامنێری وێستگەنیوز لە سلێمانی راگەیاند، "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوای کۆبوونەوەی لە لاهور شێخ جەنگی کردووە".
هەروەها سەرچاوەیەکیش لە یەکێتی ئاشکرایکردووە، "دوای گەڕانەوەی لاهور شێخ جەنگی لە ئەمریکا کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە رێورەسمی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی نوێی ئەو وڵاتە لەوێیە، شاندی یەکێتی سەردانی بکات".
هەر بەپێی ئەو زانیارییانەی وێستگەنیوز کەوتووە، شاندی پارتیش لەدوای گەڕانەوەی لاهور شێخ جەنگی لە ئەمریکا سەردانی دەکەن.
PM:09:19:17/01/2025
ئهم بابهته 3216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت