ئاسایشی قامیشلۆ: لەلایەن درۆنی تورکیاوە یەکەیەکی نیشتەجێبوون کرایە ئامانج


وێستگەنیوز-

ئاسایشی قامیشلۆ لەبارەی ئەو تەقینەوانەی دوو کاتژمێر پێش ئێستا لە شاری قامیشلۆ بیسترا روونکردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت، بەهۆی هێرشی درۆنی تورکیاوە تانکی سوتەمەنی لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون تەقیوەتەوە.


لە راگەیەندراوێکدا ئاسایشی قامیشلۆ رایگەیاند، "ئەمڕۆ هەینی 17ی کانونی دووەمی 2025، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا هێرشیان کردە سەر یەکەیەکی نیشتوجێبوون لە ناوەڕاستی شاری قامیشلۆ، کە بووە هۆی زیانی مادی و ئاگرکەوتنەوە لە تانکی سوتەمەنی کە خەڵک بۆ گەرمکردنەوە بەکاریان دەهێنا و تەقینەوەی دوو تانکی سوتەمەنی کە لەسەربانی بیناکە بوون".

هەروەها ئاسایشی قامیشلۆ داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەڵوێستێکی جدی وەربگرن بەرامبەر ئەم کردەوە نامرۆڤانەیە کە ئامانج لێی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریایە.



PM:05:25:17/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 3728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت