فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا سه‌ردانی رۆژئاوای كوردستانی كرد
وێستگه‌نیوز-
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا (سێنتكۆم) له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه رۆژی پێنجشەممە جه‌نه‌ڕاڵ مایكل كۆرێلا، سه‌ردانی رۆژئاوای كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هێزه‌كانی سوریا دیموكرات (هه‌سه‌ده) و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كۆبۆوه.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا (سێنتكۆم) له راگه‌یه‌ندراوێكدا له پلاتفۆڕمی (X) ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له كۆبوونه‌وه‌كانیدا باسی له نوێترین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و رێگری له خۆڕێكخستنه‌وه‌ی داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه كردووه.
سێنتكۆم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه مایكل كۆرێلا له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده سه‌ردانی كه‌مپی هۆل و كه‌مپه‌كانی تری كردووه كه زیاتر له 40 هه‌زار چه‌كداری سه‌ر به داعشی تێدایه.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا كۆرێلا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه زیندانییه‌كانی كه‌مپی هۆل و كه‌مپه‌كانی تر، له راستیدا "سوپاكه‌ی داعشن كه ده‌ستگیر كراون".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئیداره‌ی ئه‌مریكا پشتیوانی له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان ده‌كات، هاوكات له‌سه‌ر ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌ڵه‌تی له په‌یوه‌ندی دایه بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆ وڵاته‌كانی خۆیان.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژئاوای كوردستان له كاتێكدایه، كه پرسی به‌شداری كردنی هێزه كوردییه‌كان له حكومه‌تی نوێی سوریا یه‌كێكه له سه‌ره‌كیترین ئاڵه‌نگارییه‌كان، به تایبه‌ت داواكارییه‌كانی توركیا بۆ چه‌ككردنی و ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له رۆژئاوای كوردستان.
PM:01:06:17/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 8100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت