لاهور شێخ جه‌نگی بۆ رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی تره‌مپ بانگهێشت كرا
وێستگه‌نیوز-
لاهور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل بۆ رێوڕه‌سمی سوێندخواردن و ده‌ستبه‌كاربوونی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا بانگهێشت كراوه و به‌شداری ده‌كات.
له‌لایه‌ن ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكاوه، لاهور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل بانگهێشتكراوه بۆ ئه‌وه‌ی بچێته واشنتۆن و به‌شداری له رێوڕه‌سمی سوێندخواردن و ده‌ستبه‌كاربوونی ناوبراو وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا بكات.
له رۆژی 18ی ئه‌م مانگه‌دا له ئه‌مریكا رێوڕه‌سمێك بۆ كۆمه‌ڵێك له به‌رپرسانی ئیداره‌ی نوێ و كه‌سایه‌تییه‌كان و كۆنگرێسمانه‌كان رێكده‌خرێت و تیایدا لاهور شێخ جه‌نگی به‌شداری ده‌كات.
دواتریش له رۆژی 20ی كانوونی دووه‌م له رێوڕه‌سمی سوێندخواردن و ده‌ستبه‌كاربوونی دۆناڵد تره‌مپ به‌شدار ده‌بن.
21ی مانگی رابردوو لاهور شێخ جه‌نگی سه‌ردانی ئه‌مریكای كرد و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ئیداره‌ی بایدن و ئیداره‌ی تره‌مپدا كۆبۆوه.
PM:09:04:15/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 1576
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت