درۆنی توركیا، له گوندێكی سلێمانی دوای جوتیارێك ده‌كه‌وێت و دوو جار به‌ئامانجی ده‌گرێت!
وێستگه‌نیوز-
كامه‌ران عوسمان ئه‌ندامی تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی (CPT)ی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه له گوندی گه‌ڵاڵه‌ی شینكایه‌تی سنووری قه‌زای ماوه‌تی شاری سلێمانی، درۆنی توركیا دوای جوتیارێك ده‌كه‌وێت و دووجار به ئامانجی ده‌گرێت، ده‌شڵێت: "به‌ڵام به‌هۆی زیره‌كی خۆی له خۆحه‌شاردان و په‌نا بردنه‌به‌ر شوێنێكی سه‌لامه‌ت رزگاری ده‌بێت".
كامه‌ران عوسمان له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌سه‌رهاتی به ئامانجگرتنی ئه‌و هاوڵاتییه له‌لایه‌ن درۆنی توركیاوه به‌مشێوه‌یه ده‌گێڕێته‌وه، "حسێن ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵای ته‌مه‌ن 50 ساڵ كه خه‌ڵكی گوندی گه‌ڵاڵه‌ی ناوچه‌ی شینكایه‌تییه له قه‌زای ماوه‌ت. له شاری سلێمانی ده‌ژی و بۆ كاری باخه‌وانی و جوتیاری جار جار سه‌ردانی گونده‌كه‌ی ده‌كات و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی نان و دابینكردنی بژێوی ژیانی ده‌دات".
ناوبراو نووسیویه‌تی: "له ڕۆژی 7ی ئه‌م مانگه‌دا، حسێن بۆ كاری جوتیاری، به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كه له جۆری نیسان-پیكاپ 2002ه، رووده‌كاته دۆڵی شۆره له گوندی گه‌ڵاڵه و ده‌ستده‌كات به سماق بڕین. كات ده‌گاته نزیك كاتژمێر 3:15 خوله‌كی دوانیوه‌ڕۆ، حسێن گوێی له‌ده‌نگی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ده‌بێت كه زۆر به نزمی به‌سه‌ر باخه‌كه‌یدا ده‌سوڕێته‌وه. ئه‌مه وایلێده‌كات كه بترسێت و به‌زوویی بچێته ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی".
ده‌شڵێت: "كاتێك ئۆتۆمبێله‌كه داده‌گیرسێنێت، ده‌نگی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه نزیكتر ده‌بێته‌وه. حسێن به‌خێرایی له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دێته ده‌ره‌وه و راده‌كات. هێشتا ته‌واو خۆی حه‌شار نه‌داوه كه فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه، بۆمبێك ئاراسته‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌كات و شوێنی دانیشتنی شۆفێر له ئۆتۆمبێلدا ده‌پێكێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "حسێن ده‌یووت، ئه‌گه‌ر ته‌نیا 10 چركه دواكه‌وتبام له هاتنه ده‌ره‌وه له ئۆتۆمبێله‌كه، ئه‌وا بێگومان ئێستا نه‌مابووم و هه‌پروون به هه‌پروون ده‌بووم. ئه‌و جوتیاره دڵنیا ده‌بێته‌وه كه ئه‌م ئامانجه و كه‌سیش نییه بیپارێزێت ته‌نیا زیره‌كی خۆی نه‌بێت له خۆ حه‌شاردان و په‌نا بردنه‌به‌ر شوێنێكی سه‌لامه‌ت".
ئه‌ندامه‌كه‌ی رێكخراوی (CPT)ی ئه‌مریكی باس له‌وه ده‌كات كه "حسێن به گاگۆڵكێ و خۆ خلۆركردنه‌وه، خۆی ده‌گه‌یه‌نێته شیوێكی پێش گوند. له‌وێدا خۆی گرمۆڵه ده‌كات بۆئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته به‌ر لێنزی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه و به ئامانج نه‌گیرێت. له خه‌یاڵی ئه‌وه‌دابوو، كه ئه‌گه‌ر به ئامانج بگیرێت ده‌بێت دواتر ده‌وڵه‌تی توركیا چ تۆمه‌تێكی بۆ دابتاشێت و به‌چی تاوانباری بكات، له‌و كاته‌دا فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه له‌نزیك شوێنی حسێن بۆردوومانی دووه‌می كرد".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "ئه‌مجاره‌ش حسێن به‌رنه‌كه‌وت و وه‌كو خۆی ده‌ڵێت ڕۆژی دوایی نه‌هات!. ئه‌مه وایلێده‌كات كه له شیوه‌كه‌دا زیاتر خۆی بشارێته‌وه و تاوه‌كو دونیا به‌ته‌واوی تاریك ده‌بێت نه‌یه‌ته ده‌ره‌وه".
كامه‌ران عوسمان ده‌ڵێت: "فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه، بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر به‌سه‌ر باخه‌كه‌دا ده‌سوڕێته‌وه و چاوه‌ڕێی ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی حسێن ده‌كات تاوه‌كو به‌ئامانجی بگرێت. دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگی فڕۆكه‌كه نامێنێت، حسێن به ڕاكردن و بێ ئاوڕدانه‌وه خۆی ده‌كات به گونددا و هه‌واڵی سه‌لامه‌تی خۆی ده‌دات به خه‌ڵكی گوندی گه‌ڵاڵه كه پێیان وابوو پێكراوه و گیانی له‌ده‌ست داوه".
راشیگه‌یاند كه "سوپای توركیا، به‌مه‌به‌ستی چۆڵكردنی گونده‌كان و ئاواره‌بوونی گوندنشینان، به به‌رده‌وامی جوتیار، ئاژه‌ڵدار و هاووڵاتییانی سه‌رسنور به ئامانج ده‌گرێت".
PM:05:15:15/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 1680
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت