دارایی هه‌رێم: ئه‌و ته‌مویله‌ی به‌غدا بۆ مووچه ناردوویه‌تی به‌نزیكه‌یی مووچه‌ی (10) مانگ ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی
دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه وه‌زاره‌تی دارایی
فیدراڵ ته‌نها له (48 ٪)ی شایسته‌ی له به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم بۆ ساڵی
2024 به (52)گوژمه ناردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ی
كانوونی دووه‌می 2024، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا
بڵاویكرده‌وه كه "به‌پێی كه‌شف حسابی بانكیمان له بانكی ناوه‌ندی عێراق
لقی هه‌رێم/هه‌ولێر، له (2024/1/1تا 2024/12/31) وه‌زاره‌تی دارایی
حكومه‌تی فیدراڵ له كۆی (20.910.463.950.000)دینار ته‌نها
(10.026.883.544.589) دیناری ناردووه كه ده‌كاته ته‌نها (48 ٪) ی كۆی
شایسته‌كانی هه‌رێم به پێی یاسای بوودجه‌ی گشتی عێراق".
وه‌زاره‌تی
دارایی ده‌ڵێت: "له‌ساڵی (2024) وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ یه‌ك دیناری بۆ
خه‌رجی به‌كارخستن و وه‌به‌رهێنان بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌ناردووه، ئه‌و
ته‌مویله‌شی بۆ مووچه ناردوویه‌تی به‌نزیكه‌یی ده‌كاته مووچه‌ی (10)
مانگی مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له تێكڕای
ساڵه‌كه".
راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌و پاره‌یه‌شی به‌غدا ناردویه‌تی
به‌پچڕ پچڕ و به (52) گوژمه گه‌یشتۆته سه‌ر هه‌ژماری بانكی
وه‌زاره‌تمان".
PM:04:20:15/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 1148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت