وه‌فدێكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمیان تاووتوێ كرد
وێستگه‌نیوز-
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی ئه‌مریكی، جه‌خت له گرنگی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1/15 مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ڤیكتۆریا ته‌یله‌ر جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی حكومه‌تی هه‌رێم، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه ستیڤ بیتنه‌ر، كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان و سكۆت بۆڵز نێرده‌ی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا ئاماده‌ی بوون، په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم و گۆڕانكاری و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دۆخی گشتیی عێراق و سوریا تاووتوێ كرا.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ، جه‌ختی له گرنگیی پێگه و ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هاوبه‌شێكی وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "هه‌ردوولا هاوڕابوون له سه‌ر گرنگیی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له زووترین كاتدا، چونكه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌كدایه و وه‌ستانی، زیانێكی زۆری به بودجه‌ی گشتیی عێراق گه‌یاندووه".
وه‌ك راگه‌یه‌ندراوه‌كه باسی كردووه، به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكان تایبه‌ت بوو به پێویستی دابینكردنی ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌ت دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی خۆی له چوارچێوه‌ی بودجه‌دا جێبه‌جێ كردووه، بۆیه پێویسته به‌غدا شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی فیدراڵی و ده‌ستووری بنێرێت".
دۆخی گشتی سوریا، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆكان بوو، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی سوریا و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی گه‌لی كورد و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته.
PM:04:08:15/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 596
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت