هەسەدە: درۆنمان لە ئێران نەکڕیوە و دروستکراوی دەستی خەڵکی خۆمانن


وێستگەنیوز_

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، "درۆنمان لە ئێران نەکڕیوە، سەرجەمیان دروستکراوی دەستی خەڵکی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەرن."
 
ئەمرۆ چوارشەممە، 15ـی 1ـی 2025، فەرهاد شامی، وتەبێژی هەسەدە لە راگەیەندراوێکدا ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن هەسەدە درۆنی لە ئێران کڕیبێت. ئەمەش دوای ئەوەی میدیای تورکیا بڵاویکردەوە، هەسەدە لەگەڵ ئێران رێککەوتووە کە 1500 درۆن لەو وڵاتە بکڕێت.
 
فەرهاد شامی دەڵێت، "ئەو هەواڵانە بە تەواوەتی نادروستن و بە ئاشکرا لەلایەن میدیاکانی تورکیاوە هەڵبەستراون. ئامانجیانە زیان بە گەل و هێزەکانمان بگەیەنن، کەشێکی دووژمنکارانە بەرامبەر دۆزی گەل لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لەنێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دروست بکەن."
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، "شەڕڤانەکانمان بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونە بەرفراوانەکانیان لە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، لە ماوەی رابردوودا کاریان بۆ پەرەپێدانی توانا سەربازییەکانی خۆیان کردووە، لەنێویاندا درۆن، کە بەرهەمی ئەزموونی خەڵکی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریایە."


PM:03:28:15/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت