لەگەڵ هاتنی چلەی زستاندا پێشبینی دەکرێت بەفر و بارانبارین شار و ناوچە شاخاوییەکان بگرێتەوە
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ یەکەم رۆژی چلەی زستانە، شارەزایەکی کەشناسیش پێشبینی دەکات سبەی نمە باران و بەفر لە شار و ناوچە شاخاوییەکان ببارێت.
ئەمرۆ چوارشەممە، 15ـی 1ـی 2025، محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسیی راگەیاند، "پێشبینی دەکرێت، سبەی پێنجشەممە، 16ـی 1ـی 2025، کەشی بەشێک لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان ناسەقامگیر بێت، ئاسمانیش لە هەندێک شوێن ساماڵە و لە هەندێک شوێنی دیکە نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەری نمە باران لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، گەرمیان، سنووری سلێمانی و هەڵەبجە هەیە، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی سۆران ئەگەری بەفر بارین هەیە و دواتر کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە.
راشیگەیاند، لە 19ـی مانگ لە ناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی سۆران و سلێمانی و هەڵەبجە، ئەگەری بارینی بەفر هەیە، لەسەنتەری شارەکانیش پێشبینی نمە باران دەکرێت، ئاماژەی بەوەش دا، دواتر لە 25ـی مانگ شەپۆلێکی باران و بەفر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
PM:12:23:15/01/2025
ئهم بابهته 2692
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت