وەزارەتی شارەوانی: بڕیاردراوە بە خەرجکردنی 80 ملیۆن دینار بۆ سێ پڕۆژەی سلێمانی
وێستگەنیوز_
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم، خەرجکردنی بڕی 80 ملیۆن دیناری بۆ سێ پڕۆژەی سلێمانی راگەیاند، کە بریتین لە كۆنكرێتكردنی شەقام، نەخشەی گەشتیاری، ماستەرپلانی سلێمانی.
ئەمڕۆ چوارشەممە 15ـی 1ـی 2025، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بە پێی سێ فەرمانی وەزاری بڕیاردراوە بە خەرجکردنی گوژمەیەکی تایبەت بۆ سێ پڕۆژە لە شاری سلێمانی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕی گوژمەکە تایبەتە بە جێبەجێکردنی سێ پڕۆژە لەم بوارانەدا "كۆنكرێتكردنی شەقام، نەخشەی گەشتیاری، ماستەرپلانی سلێمانی".
ژمارەی کۆی گشتی گوژمەکان دەگاتە 80 ملیۆن دینار و بەم جۆرە دابەشکراون:
65 ملیۆن و 678 هەزار دینار لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی كۆنكرێتكردنی شەقام لە گەڕەكی پورەگوڵە لە چەمچەماڵ.
6 ملیۆن و 998 هەزار و 500 دینار، لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی كەرتی گەشتیاری بۆ چاپكردنی نەخشەی گەشتیاری لە چوارچێوەی پلانی پەرەپێدانی سێكتەری گەشتوگوزار لە سلێمانی.
7 ملیۆن و 587 هەزار و867 دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكانی ماستەرپلان لە سنووری فەرمانگەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی بەمەبەستی بایەخدانی زیاتر بە ماستەرپلان.
AM:10:58:15/01/2025
ئهم بابهته 760
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت