دەزگای ئاسایش بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی تاوانی نیشتمانی بەریتانیا: لە سلێمانی تۆڕێکی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەستگیرکران
وێستگەنیوز_
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەکارێکی هاوبەشدا "سێ قاچاغچی بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە" دەستگیرکراون.
ئەمرۆ چوارشەممە 15ـی 1ـی 2025، لە ڕاگەیاندراوێکدا دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی هەولێر، بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی سلێمانی و ئاژانسی تاوانی نیشتمانی بەریتانیا، لە شاری سلێمانی و دەوروبەری بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە ڕۆژانی 8 بۆ 12ـی کانوونی دووەمی 2025، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان کرد.
ئاماژەی بەوەشکردووە: "دوای پڕۆسەیەکی فراوانی کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی وورد تۆڕێکی بازرگانی کردن بە مرۆڤ کە پێکهاتبوون لە سێ کەس و خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون دەستگیر کرد، کە بەڕێگەی نایاسایی کۆچبەریان گواستووەتەوە بۆ بەریتانیا و وڵاتانی ئەورووپا."
ڕاشیگەیاند، "لە ئێستادا تەواوی ئەندامانی تۆڕەکە بەتۆمەتی بازرگانی بە مرۆڤ دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە."
AM:10:00:15/01/2025
ئهم بابهته 1152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت