ئاڵا تاڵەبانی: داواكەی حكومەتی هەرێم بۆ ئیدارەدانی هاوبەشی كێڵگەكانی كەركووك و مووسڵ نادەستووریە
وێستگەنیوز_
ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی پێشوی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: ئەو گرێبەستەی حكومەتی عێراق لەگەڵ كۆمپانیای "بریتیش پترۆلیۆم" كردوویەتی لە كەركووك، كێڵگەكانی مووسڵ و ناوچەی تریش دەگرێتەوە، ئەوەش ناڕەزایی پارتی دیموكراتی كوردستانی لێكەوتووەتەوە.
ئاڵا تاڵەبانی، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاندووە: داواكارییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئیدارەدانی كێڵگەكانی كەركووك و مووسڵ نایاساییە، هەرێم مافی ئەوەی نییە داوای ئیدارەی هاوبەشی ئەو كێڵگانە بكات.
لە بەشێكی دیکەی قسەکانیدا جەخت دەکاتەوە لەوەی، "نەوت لە هەرێمی كوردستان بە تانكەر بە قاچاغ دەبرێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوو خول پۆستی وەزیری دارایی حكومەتی فیدراڵی لای پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، بۆچی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێری چارەسەرنەكرد، ئاخۆ ئێمە وەكو كورد كاتێك داوای پۆستی وەزارەتێكی دیاریكراو دەكەین نابێت بەشێك لەو كێشانەی نێوانمان چارەسەر بكەین بۆ ئەوەی پەیوەندییەكان نەگەنە دۆخی ئێستا؟ هۆشیار زێباری و فوئاد حوسێن هەردووكیان وەزیری دارایی بوون و ئێستاش بریكاری وەزارەتی دارایی لای پارتی دیموكراتی كوردستانە، بریكاری وەزیری نەوت لای یەكێتی نیشتمانی كوردستانە، ئەو هەموو كێشەیەشمان هەیە لەسەر پرسی نەوت."
ئاڵا تاڵەبانی دەپرسێت، "بوونی كورد چی مانایەكی هەیە لەو پۆستانە ئەگەر نەتوانن راشكاوبن و ئەو پرسانە چارەسەربكەن؟".
AM:09:27:15/01/2025
ئهم بابهته 1392
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت