هەسەدە ئاماری کوژراوانی گروپە چەکدارەکانی لە 24 کاتژمێری رابردوودا بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز_

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت، تەنیا لە 24 کاتژمێری رابردوودا 28 چەکداری ئەو گرووپە چەکدرارەکان کوژراون و 36 چەکداریان برینداربوون.

هەسەدە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، لە تەواوی رووبەڕووبونەوەکانیان لە رۆژی 13ـی 1ـی 2025دا، بەرامبەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا، 28 چەکدار کوژراوە و 36ـى دیکەیان برینداربووە کە برینی 10 چەکداریان سەختە.

دەشڵێت: هەر لەو رووبەڕووبوونەوانەدا، چوار ئەندامی هێزەکانی سووریای دیموکرات برینداربوون و پەیوەندیشیان لەگەڵ سێ ئەندامیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، هێرشەکانی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بۆسەر ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بە بەکارهێنانی چەکی جیاواز و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەردەوامن.

هەسەدە دەڵێت، هێرشەکانی ئەو گرووپە چەکدارانەی نزیک لە تورکیا بۆسەر باشووری رۆژهەڵاتی منبج و بەرەی قەرەقۆزاقی گرتووەتەوە و پێنج گوند و دەوروبەری پردی قەرەقۆزاقی بە چەکی قورس بۆردوومان کراوە.

ئەوەشهاتووە، لە بەرەی دێر حافر، چەند رووبەڕووبوونەوەیەک روویداوە و توانیویانە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بخەنە خوارەوە، جیا لەوەی لە گوندی ئیمام، چوار هێرشیان لەدژی گرووپەکانی نزیک لە تورکیا ئەنجامداوە بەڵام هێشتا ژمارەی کوژران و بریندارانی ئەو هێرشە لە ریزی ئەو گرووپانە نەزاندراوە.


PM:11:32:14/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 3664 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو