سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی هاوبەشی سەربازیی و دیپلۆماسیی ئەمریکی کۆبووەوە


وێستگەنیوز_

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی هاوبەشی سەربازیی و دیپلۆماسیی ئەمریکی کۆبوونەوە و پرسی رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە تاوتوێ کرا.
 
ئەمرۆ سێشەممە 14ـی1ـی 2025، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لایەنی هەرێمی کوردستان پێکهاتبوون لە بەرپرس و پەیوەندیداران لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان، شاندەکەی ئەمریکاش بە سەرۆکایەتیی جەنەراڵ کێڤن لێیهی، فەرماندەی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا بوو.
 
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە تەوەری چاکسازی و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەدا، وێڕای خستنەڕووی دوا هەنگاوەکانی پڕۆسەکە، گرنگیی پڕۆسەکە و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەمی دووپاتکرانەوە.
 
ئاماژە بەوەشکراوە، "سەبارەت بە جێبەجێکردنی قۆناغەکانی داهاتوو، جەخت لە هاوکاری و هاریکاریی هاوبەشی نێوان هەردوولا بە ئاراستەی سەرخستنی پرۆسەکە، کرایەوە."

لەبارەی چاکسازییەکانی نێو هێزەکانی پێشمەرگە، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی چەند جارێک هۆشداری داوەتە حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەگەر چاکسازیی نەکرێ، هاوکارانییەکان رادەگرن.
 
هێزەکانی ئەمریکا لە رێگەی راوێژپێدان، مەشقپێکردن و توانادارکردن یارمەتیی پێشمەرگە دەدات و مانگانە نزیکەی 20 تا 25 ملیۆن دۆلار بۆ مووچەی لیوا هاوبەشەکان تەرخان دەکات. 


PM:07:49:14/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 1484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو