وته‌بێژی یه‌كێتی: خه‌ڵكی كوردستان چیتر ئارام ناگرن له‌سه‌ر دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت:"كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم به‌رده‌وامیی هه‌یه و تائێستا له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی دا باس له‌دابه‌شكردنی پۆسته حكومییه‌كان نه‌كراوه"، هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان چیتر ئارام ناگرن له‌سه‌ر دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به ماڵپه‌رشی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی PUKMEDIAی وت كه" له‌ئێستادا كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كانی یه‌كێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم به‌رده‌وامه و كاره هونه‌رییه‌كان جێبه‌جێده‌كه‌ن، كه تایبه‌ته به به‌رپرسیارێتییه‌كان و شێوه و سیاسیه‌تی پێكه‌وه كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسانه‌ی كه ده‌بێت كاری له‌پێشینه‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم بێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "دوای ته‌واوكردنی ئه‌و ئه‌ركه‌ش ئه‌و كات باس له دابه‌شكردنی پۆسته‌كان ده‌كرێت، بۆیه تاوه‌كو ئێستا گفتوگۆ له‌سه‌ر پۆسته‌كان له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی نه‌كراوه".
وتیشی: "راسته كات گرنگه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، به‌ڵام گرنتر له‌وه‌ش ئه‌وه‌یه حكومه‌تێكی سه‌قامگیر پێكبهێنرێت كه ببێته ئارامی و خۆشگوزه‌رانكردنی بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان".
وته‌بێژی یه‌كێتی هۆشداریشی دا له‌وه‌ی كه "خه‌ڵكی كوردستان چیتر ئارام ناگرن له‌سه‌ر دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان و پێویسته له‌كابینه‌ی داهاتوودا كه‌سی شیاو له‌شوێنی شیاو دابنرێت، بۆئه‌وه‌ی به‌هه‌موو لایه‌ك بتوانین خزمه‌تی زیاتر پێشكه‌ش به‌خه‌ڵك بكه‌ین".
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره له‌سه‌ر پرسی مووچه رایگه‌یاند كه "بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی مووچه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك له حكومه‌تی عیراق یان هه‌رێم هه‌یه، كه بۆته هۆی دواكه‌وتنی مووچه، گرنگه بوێری ئه‌وه هه‌بێت دان به‌هه‌ڵه‌كه‌دا بنرێت و هاوكاری یه‌كتر بن بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڵه‌كان، جا له لیستی مووچه‌خۆراندایه یان له ژماره‌كاندایه، له عیراقیش كه‌سانێك هه‌ن كه چاویان به سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی هه‌رێم هه‌ڵنایه‌ت، بۆیه گرنگه حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فشاری زیاتر بخاته سه‌ر حكومه‌ت، هاوكات كه‌موكوڕییه‌كان نه‌هێڵێت".
PM:02:45:14/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 1140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت