وەزارەتی دارایی هەرێم: بەغدا پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی نەبووە
وێستگەنیوز-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەغدا پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی نەبووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 14ی کانوونی دووەمی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە "بەغدا پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی نەبووە".
وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، "داهاتی نانەوتیمان رادەستی بەغدا کردووە و بە شێک لە داهاتی ناوخۆ لە خەرجییەکانی حکومەت خەرج کراوە".
راشیگەیاند، "بەغدا پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی راگرتووە و مووچەی خانەنشینانی بە گوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵ زیاد نەکردووە".
PM:12:54:14/01/2025
ئهم بابهته 1264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت