وتەبێژی ئاکپارتی: ئیرادەی بەهێز بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد هەیە


وێستگەنیوز-

وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا "ئاکپارتی" رایدەگەیەنێت، ئیرادەیەکی بەهێز لە تورکیا و لەلایەن دەوڵەت باخچەلییەوە هەیە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد، ئاماژەی بەوەشکرد، هاوشانکردنی کورد لەگەڵ تیرۆر بێگومان پرۆژەیەکی ئیمپریالییە.


عومەر چەلیک، وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا "ئاکپارتی" دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پـــارتەکە لـــە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئیرادەیەکی بەهێز لە تورکیا و لەلایەن دەوڵەت باخچەلییەوە هەیە لە پێناو بەلاوەنانی تیرۆر لە ڕۆژەڤی وڵاتەکەماندا".

ئاماژەی بەوەکرد، "ئەوانەی تیرۆریان بۆ مەبەستی سیاسی بەکار هێناوە، هەمیشە دەڵێن رێگەکانی سیاسەت لە تورکیا داخراون، بەڵام ئەمە ڕاست نییە، کاتێک قۆناغی ئاشتی بەڕێوە دەچوو، تیرۆر دیدگا و ئامانجی دیکەی هەبوو".

چەلیک وتی، "هاوشانکردنی کورد لەگەڵ تیرۆر بێگومان پرۆژەیەکی ئیمپریالییە، ئەمڕۆش زایۆنییەکان هەوڵی ئەوە دەدەن، بەڵام کورد هەرگیز بایەخی بەم پلانگێڕییە ئیمپریاڵی و زایۆنییە نەداوە".


PM:12:05:14/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 1416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو