کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە 14ی کانونی دووەمی 2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت ، لەناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ".

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەینێ چوارشەممە 15ی کانونی دووەمی 2025، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 14پلەى سیلیزى
دهۆک : 15 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 16 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 18پلەى سیلیزى


AM:10:53:14/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 1784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو