دڵشاد شەهاب: هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردوو دراوه‌


وێستگەنیوز-

وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، نابێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بفەوتێت، ئاماژە بەوەشدەکات، هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردوو دراوە.


دڵشاد شەهاب، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندییه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌ به‌غدا جێبه‌جێكردووە و بڕیاری دادگای فیدڕاڵیش هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ گرفت بۆ مووچه‌ دروست نه‌كرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی مووچه‌ی مانگی 12ی 2024 دراوه‌ و نابێت مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بفه‌وتێت، شاندێكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات".

وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم وتی، "هه‌موو پرسه‌ چاره‌نوسسازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانیش تێڕوانینیان به‌ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه‌".

وتیشی، "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ به‌رپرسانی عێراقی راگه‌یاندووه‌ كه‌ نابێت مووچه‌ به‌ سیاسی بكرێت، جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بدرێن".


AM:10:40:14/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 2012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو