وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم: ماوەی قەدەغەی هاوردەی پەتاتە درێژکرایەوە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی قەدەغەی هاوردەی پەتاتەی درێژکردەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە 14ی کانونی دووەمی 2024، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "پاڵپشت بە یاسای پاراستن و پێشخستنی بەروبوومی كشتوكاڵی و تایبەت بە پارێزگاری و بایەخدانی زیاتر بە پرۆسەی بەبازاڕكردنی بەرهەمی خۆماڵیی پەتاتەی جووتیارانی هەرێمی كوردستان، بڕیار درا بە درێژكردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاوردەكردنی بەرهەمی پەتاتەی خواردن لە دەرەوەی وڵات، دوای 31ی کانونی دووەمی 2025، تا کۆتایی ساڵ".

ئاماژە بەوەشکراوە، "وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، نووسراوی فەرمیی ئاراستەی لایەنە پێوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە، بەمەبەستی گرتنەبەری رێكاری پێویستی كارگێڕی و یاسایی".




AM:10:20:14/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 2012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو