وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا یه‌ك ملیار دیناری بۆ پاڵپشتی زانكۆكان ته‌رخان كرد
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی یه‌ك ملیار دیناری بۆ پاڵپشتی زانكۆكان ته‌رخان كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 13ـی كانوونی دووه‌می 2025، شاندێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی زانكۆی ڕاپه‌ڕینی كرد و كه‌لوپه‌ل و پێداویستی تایبه‌ت كه له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه به بڕی 106 ملیۆن دینار ته‌رخان كرابوو، به زانكۆكه درا.
له‌م باره‌وه توانا نه‌جه‌ف محه‌ممه‌دخان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كارگێڕی و دارایی و نوێنه‌ری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له به‌رده‌م به‌شه ناوخۆییه‌كانی زانكۆی ڕاپه‌رین وتی: "به بڕیاری ئارام محه‌مه‌د قادر، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی یه‌ك ملیار دینار بۆ سه‌رجه‌م زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كراوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌م بڕه پاره ته‌رخانكراوه بۆ كڕین و دابینكردنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانی زانكۆكانی كوردستانه كه هه‌ر زانكۆیه‌ك به پێی خشته‌ی داواكاریی پێشوه‌خته پشكی خۆی وه‌رده‌گرێت و پێداویستییه‌كانی بۆ دابین ده‌كرێت".
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌ته‌كه، بە بڕی (106) ملیون دینار کەلوپەل و پێداویستی بۆ زانکۆی ڕاپەرین و بەشە ناوخۆییەکان دابینکراوە کە بریتین لە (263 دۆشەک، 840 مەتر مۆکێت، 60 دانە ساردکەرەوە، 40 جل شۆر، 20 گسکی کارەبایی، 20 کۆمپیوتەر، 4 مێزی تێنس).
PM:08:51:13/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 988
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت