نێچیرڤان بارزانی سوپاسی سەرۆک کۆماری عێراقی کرد


وێستگەنیوز-

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ی کانونی دووەمی 2025 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان لە بەغدا له‌گه‌ڵ د. عەبدولـلەتیف جەمال رەشید، سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ کۆبووه‌وه‌.


بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا دۆخی سیاسی، ئەمنی و ئابووریی وڵات، پەیوەندییەکانی نێوان دەسەڵاتە فیدراڵییەکان و هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که‌ تاوتوێ کران.

ئەوەش هاتووە، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیی به‌رده‌وامیی گفتوگۆی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ده‌سه‌ڵاتداره‌ فیدراڵییه‌کان، تێپەڕاندنی خاڵە ناکۆکەکان بەپێی یاسا و دەستوور و دابینکردنی شایستە و مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان کرده‌وه‌.

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگیی سەردانەکانی نێوان لایه‌نه به‌رپرسه‌کانی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تێگەیشتنی هاوبەش و بەهێزکردنی بنەماکانی دیالۆگی بنیاتنەر و کارا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و تێپه‌ڕاندنی به‌ربه‌سته‌کان.

نێچیرڤان بارزانی داکۆکی له‌ پێویستیی دابینکردنی شایسته‌ داراییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن حکومه‌تی فیدراڵه‌وه‌ کرد، دووپاتی کرده‌وه‌ که‌ لێکگه‌یشتن و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان، یارمەتیی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هه‌ردوولا ده‌دات، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌وڵه‌کانی سەرۆک کۆماری کرد بۆ په‌رۆشییان و به‌دواداچوونی پرسه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا.






PM:05:10:13/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 1112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو