بافڵ تاڵەبانی: لە حکومەتی نوێدا كاری لە پێشینەمان چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 13ی کانونی دووەمی 2025، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە ئاندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لەدیدارێكدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە هەماهەنگیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان كرایەوە.
لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستان و پێكهێنانی حكومەتی نوێ، سەرۆك یەکێتی ئاماژەی بەوەكرد، "كاری لەپێشینەمان چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزار و دادپەروەرە و دەبێت ئەم دۆخەی بەسەر هەرێمەكەماندا زاڵە كۆتایی پێبهێنرێت. پاراستن و بەدەستهێنانی مافەكانی خەڵك و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستەتر بۆیان بەرپرسیارێتیی هەموومانە و پێویستە كۆی هەوڵەكان لەو چوارچێوەیەدا بێت".
PM:04:58:13/01/2025
ئهم بابهته 1128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت