نوێنەری مەسعود بارزانی لە رۆژئاوای کوردستان لەگەڵ مەزڵوم عەبدی و ئەنەکەسە کۆدەبێتەوە
وێستگەنیوز-
نوێنەری مەسعود بارزانی لە رۆژئاوای کوردستانە و بە جیا لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەنەکەسە کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 13ی کانونی دووەمی 2025، بەپێی ئەو زانیارییانە بێت میدیاکانی نزیک لە پارتی بڵاوییان کردووەتەوە، عەبدولحەمید دەربەندی، نوێنەری مەسعود بارزانی لە رۆژئاوای کوردستانە و بە جیا لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەنەکەسە کۆدەبێتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەی نوێنەری مەسعود بارزانی و مەزڵووم عەبدی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری دەستیپێکردووە و لە حەسەکە بووە. ئێوارەی ئەمڕۆش لە قامشلۆ لەگەڵ ئەنەکەسە کۆدەبێتەوە.
PM:02:45:13/01/2025
ئهم بابهته 1980
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت