نێچیرڤان بارزانی و حەیدەر عەبادی باسیان لە باس لە بەهێزکردنی هاوکاریی نێوان هەولێر و بەغدا کرد


وێستگەنیوز-

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر جەخت لە پێویستيی کاری هاوبەش بۆ چارەکردنی پرسە نیشتمانییەکان دەکەنەوە.


له‌ چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، پێشنيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ دووشه‌ممه 13ی کانونی دووەمی 2025،‌ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانيی نەسر کۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا باس لە بەهێزکردنی هاوکاريی نێوان هەولێر و بەغدا کرا و هەردوولا داكۆكييان له‌ پێویستيی کاری هاوبەش كرده‌وه‌ بۆ چارەکردنی پرسە نیشتمانییەکان، بە شێوەیەک کە سەقامگیريی وڵات و مافی هەموو پێکهاتەکانی دەستەبەر بکات.

له‌ دوا ته‌وه‌رى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌يان خسته‌ به‌ر باس.




PM:02:26:13/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 1936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو