کورد چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و سوننە جێبەجێکردنی رێککەوتنە سیاسییەکانی دەوێت

‌کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی، نێچیرڤان بارزانی و هاوپه‌یمانیی ئیداره‌ی‌ ده‌وڵه‌ت له‌ به‌غدا

وێستگەنیوز_

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت دەڵێت، سەركردە سیاسیە سوننەكانی عێراق بەردەوامن لە گفتوگۆ ناوخۆییەكانیان، بە ئامانجی یەكخستنی هەڵوێستیان سەبارەت بە كێشەی جێبەجێكردنی كارنامەی رێككەوتنی سیاسی پێكهێنانی حكومەت، ئەوەش لەكاتێكدایە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە بەغدا بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەولێر و حکومەتی فیدراڵ. 

بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەکە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق پێش سەردانەكەی بارزانی كەوت و لێدوانەكانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی رەتكردەوە، لەبارەی پشگوێخستنی داواكارییەكانی كورد لەلایەن بەغداوە.

وەزیری دارایی عێراق هۆكاری كورتهێنانی بودجەی ساڵی 2024ـی بۆ ناردنی تەواوی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گێڕایەوە و دەڵێت: بەغدا بەرپرسیار نییە لە دابەشنەكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان. 

هەندێك لە سەركردەكانی شیعە كردنەوەی بەرە لەلایەن هەولێرەوە لە بەغدا لەم كاتەدا،  لەدەرگای هێزە شیعیەكانەوە بە نەگونجاو ناودەبەن، ئەوە لەكاتێكدایە هێزە سونییەكانیش بەرەیەكیان لە بەغدا كردووەتەوە لەدەرگای رێككەوتنی سیاسیەوە، كە سوننەكان پێیانوایە، دیارترین داواكارییەكانیان: یاسای لێبووردنی گشتی، لێپرسینەوەو دادپەروەری، بەدیهێنانی هاوسەنگی جێبەجێنەكراوە.

هاوکات، سەركردەیەكی شیعە دەڵێت: كێشە لە داواكارییەكاندا نییە، رەوابێت یان نا بەڵكو لەكاتی وروژاندنیدایە و لەم کاتەدا هیچ گونجاو نییە ئەو بابەتانە بوروژێندرێت.


AM:11:21:13/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت