ئاسایش ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباری‌ رووداوی‌ كوشتنی‌ و ژن و پیاوه‌كه‌ی‌ هه‌ولێری‌ راگه‌یاند


وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباری‌ رووداوی‌ كوشتنی‌ و ژن و پیاوه‌كه‌ی‌ گونده‌كه‌ی‌ قه‌زای‌ به‌حركه‌ی‌ راگه‌یاند و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ له‌سه‌ر كێشه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كوژراون.


ئاسایشی هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12ی كانوونی دووه‌می 2025، له‌ گوندی شێخه‌ شل له‌ قه‌زای به‌حركه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر، ژن و پیاوێك له‌سه‌ر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، كوژران. ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانمان گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌و باره‌وه‌ ده‌ست پێكرد".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "دوای به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ی تیمه‌كانمان، توانرا تۆمه‌تبار (م. ی. ع) به‌ تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌و ژن و پیاوه‌ ده‌ستگیر بكرێت".

راشیگه‌یاند كه‌ به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ تۆمه‌تبار كرایه‌وه‌ و راده‌ستی یاسا كرا.

ثيَشتر په‌یامنێرمان له‌ شاری هه‌ولێره‌وه‌ پێی راگه‌یاندین كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ گوندی شێخه‌ شل له‌ به‌حركه‌، ژن و پیاوێك كوژراون.

وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ست په‌یامنێری وێستگه‌ كه‌وتووه‌، ئه‌و ژن و پیاوه‌ به‌ فیشه‌ك كوژراون و هاوسه‌ری یه‌كتریش نین و تا ئێستا نازانرێت چ په‌یوه‌ندییه‌كیان هه‌یه‌.


PM:11:19:12/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 2984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت