میدیای یه‌كێتی زانیاری نوێ له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی ئیداره‌ی‌ ده‌وڵه‌ت له‌ به‌غدا ده‌خاته‌ڕوو


وێستگه‌ نیوز-
به‌پێی زانیارییه‌كانی‌ میدیای‌ یه‌كێتی‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ هاوپه‌یمانی‌ ئیداره‌ی‌ ده‌وڵه‌تدا بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ راشكاوی و توندی له‌باره‌ی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و دواكه‌وتنی، بژێوی ژیانی خه‌ڵك و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم  قسه‌یكردووه‌ و بۆچوونه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ریشه‌یی ئه‌م پرسه‌ خستۆته‌ڕوو.

وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ میدیای‌ یه‌كێتی‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ بافڵ‌ تاڵه‌بانی‌ به‌ روونی رووی ده‌می كردۆته‌ ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ و وتوویه‌تی‌ "با گفتوگۆی روون و جددی بكه‌ین له‌سه‌ر كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، بزانین هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م كێشه‌یه‌ چییه‌، چونكه‌ نابێت چیتر مووچه‌ و ژیانی خه‌ڵكی كوردستان تێكه‌ڵ به‌ ململانێی سیاسی بكرێت، چونكه‌ به‌ پێی ده‌ستوور ده‌بێت مووچه‌خۆرانی هه‌رێم هاوشێوه‌ی مووچه‌خۆرانی عیراق مافیان پارێزراوبێت و له‌یه‌ك كاتدا مووچه‌ به‌ یه‌كسانی دابه‌ش بكرێت و هاووڵاتیانمان بێبه‌ش نه‌كرێت له‌ شایسته‌كانیان".

به‌پێی زانیارییه‌ به‌رده‌سته‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ "چیتر مایه‌ی قبووڵ نییه‌ به‌ پاساوی جیاجیا و سیاسییه‌وه‌، مووچه‌ دوابخرێت و ده‌ست بخرێته‌ قووتی خه‌ڵكه‌كه‌مانه‌وه‌. ده‌بێت له‌ یه‌ك كاتدا مووچه‌ دابه‌ش بكرێت و ئه‌م كێشه‌یه‌ به‌ ته‌واوه‌تی نه‌هێڵین و راستگۆبین له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆمان و خه‌ڵكه‌كه‌مان".

راشیانگه‌یاندووه‌ كه‌ "پێشتریش بافڵ تاڵه‌بانی ئه‌م په‌یامه‌ی به‌ نێرده‌ و نوێنه‌ری وڵات و سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی عیراق داوه‌ تا چیتر ئه‌م پرسه‌ به‌ سیاسی نه‌كرێت و خه‌ڵكی كورستان نه‌كرێنه‌ قوربانی بۆ ئه‌وه‌ش داوای باپه‌ندبوونی به‌ بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵییه‌وه‌ كردووه‌ تا مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم  به‌ ویستی خه‌ڵك و سه‌قامگیری له‌ وڵاتدا چاره‌سه‌ربكرێن".





PM:10:55:12/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 1264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت