سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا
وێستگەنیوز_
ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە 12ـی 1ـی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا.
بڕیارە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەر یەک لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، فایەق زێدان، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری و جاسم محەممەد عەبوود، سەرۆکی دادگای فیدراڵیی عێراق کۆدەبێتەوە.
هاوکات زانیاری میدیاییەکان باس لەوە دەکەن، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ هەریەک لە، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح، نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە و لایەنی دیکەی شیعەش کۆدەبێتەوە. هەروەها بڕیارە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانیش کۆببێتەوە.
کۆبوونەوەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی دووشەممە دەبن، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممەش بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی فراوانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دەکات کە بڕیارە هەموو لایەنە بەشدارەکانی حکومەتی عێراق لەو کۆبوونەوەیەدا ئامادەبن.
ئامانجی سەرەکی سەردانەکە بە گشتی ئەو دۆسیانە دەبن کە لەنێوان هەولێر و بەغدا هێشتا چارەسەر نەکراون کە پێکهاتوون لە شایستە و بەشە بوودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان، هەمواری یاسای بوودجە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان، کێشەی دەروازە سنوورییەکان، بازرگانی و کێشەی ماددەی 140 و ناوچە دابڕێندراوەکان.
PM:06:43:12/01/2025
ئهم بابهته 816
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت