سوودانی بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە بەریتانیا و پرسی گرووپە چەکدرارەکان تاوتوێ دەکات
وێستگەنیوز_
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی لەندەن دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی بەریتانیا دۆخی ناوچەکە و چەندان تەوەری دیکە تاوتوێ دەکات.
سبەی دووشەممە، 13ـی 1ـی 2025، محەممەد شیاع سوودانی بە سەردانێکی یەک ڕۆژە دەچێتە لەندەن.
سەرچاوەیەک لە حکومەتی فیدراڵیی عێراق رایگەیاندووە، "سەردانەکەی سوودانی فەرمییە و لەگەڵ بەرپرسانی بەریتانیا تاوتوێی گۆڕانەکانی ناوچەکە، پرسی گرووپە چەکدارەکان و پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکات."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لەندەن دەیەوێت، حکومەتی فیدراڵ کۆنترۆڵی دۆخی ئەمنی و سیاسیی عێراق بکات، بۆ ئەوەی لە قۆناغی داهاتوودا حکومەت بتوانێت کۆتایی بە دیاردەی چەکداریی لە دەرەوەی سووپا و دامەزراوە فەرمییەکان بهێنێت."
سەردانەکەی سوودانی، دوای ئەو بانگهێشتە فەرمییەی ستیڤن هێچنز، باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا دێت، کە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوو، لە سوودانی کرد، بۆ ئەوەی سەردانی لەندەن بکات.
PM:03:53:12/01/2025
ئهم بابهته 1172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت