بافڵ تاڵەبانی، نێچیرڤان بارزانی و چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق لەگەڵ هاوپەیمانی بەرێوەبردنی دەوڵەت کۆدەبنەوە


وێستگەنیوز_

ئێوارەی ئەمڕۆ بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی؛ هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغداد كۆدەبێتەوە.

میدیای یەکێتی رایگەیاندووە، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغداد كۆببێتەوە، كۆبوونەوەكە بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی کوردستان، چوار سەرۆكایەتییەكەی عیراق و سەرۆكی حزبە بەشداربووەكانی حكومەتی عیراق بەڕێوەبچێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە كۆبوونەوەكەدا پرسی سیاسی و ئەمنی و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و كاریگەری لەسەر عیراق تاوتوێ دەكرێن.


PM:03:23:12/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 1796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت