قوباد تاڵەبانی: پلانمان هەیە لە شوێنە گەشتیارییەکانی کوردستان بازاڕ بۆ پیشەسازی دەستی دابین بکەین
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی کانونی دووەمی 2025، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری رێوڕەسمی پەرەپێدانی دامەزراوە گەشتیارییەکان لە شاری هەولێر کرد.
قوباد تاڵەبانی نووسیویەتی، "پیشەسازی دەستی تەعبیر لە کلتور و داب و نەریتی سەدان ساڵەی نەتەوەکەمان دەکات، بۆ ئەوەی ئەم هونەر و میراتە گرانبەها کلتورییە لە لەناوچوون بپارێزین، پلانمان هەیە لە چوارچێوەی ستراتیژی پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزاردا لە شوێنە گەشتیارییەکانی کوردستاندا بازاڕی گونجاویان بۆ دابین بکەین تا هەر گەشتیارێک کە دێتە کوردستان بەرهەمێکی بەهەرەمەندە دەستڕەنگینەکانمان وەک یادگارییەکی بە نرخ و جوانی گەشتەکەی بۆ کوردستان لەگەڵ خۆی بباتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "خۆشحاڵ بووم لە بەشداریکردن لە رێوڕەسمی پەرەپێدانی دامەزراوە گەشتیارییەکان و سوپاسی دەستەی گەشتوگوزار و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و هەردوو رێکخراوی USAID و UNDP دەکەم کە لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا پەرەیان بە تواناکانی ١٧٠ کچ و گەنجی بەهرەمەندی دەستڕەنگینی ناوچە جیاوازەکانی کوردستانیان داوە و دەرفەتیان بۆ رەخساندوون لە رێگەی هونەرەکەیانەوە هەم سەرچاوەیەکی داهات بۆ خۆیان دابین بکەن و هەم بەشداربن لە پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزاردا".
PM:01:34:12/01/2025
ئهم بابهته 868
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت