وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی دابەشکردنی نەوتەوە روونکردنەوە دەدات


وێستگەنیوز-

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابینکردنی نەوتی سپی لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.


لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی کانونی دووەمی 2025 رایگەیاند، "تاوەكو ئێستا پشكی هەرێمی كوردستان لە نەوتی پشتیوانیکراو، لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە نەگەیشتووە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا بڕێک لە نەوتی سپی بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆوەکان دابین بکرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەو بڕە نەوتەی بڕیارە وەزارەتی نەوتی عێراق دابینی بکات، زۆر لە پشكی هەرێمی كوردستان كەمترە و تەنها بەشی لە %19ی پێویستیی خێزانەکان دەکات".

لە بەشێکی دیکەی ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، "ئەگەر ئەم بڕە نەوتەش دابین کرا، بە چەند كاروانێک دەگاتە هەرێمی كوردستان و ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەوت و کانزاکانەوە بە هەماهەنگیی لەگەڵ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکاندا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت".



PM:01:08:12/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت