تەرمی گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ دۆزرایەوە


وێستگەنیوز-

له‌ شاری كه‌ركوك ته‌رمی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵ كه‌ ئاسه‌واری فیشه‌ك به‌ جه‌سته‌یه‌وه‌ هه‌یه‌ دۆزرایه‌وه‌.


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12ی کانونی دووەمی 2025، سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ میدیا عێراقییه‌كان ئاشکرایکردووە، هێزه‌كانی پۆلیس له‌ بوونی ته‌رمێك له‌ گه‌ڕه‌كی واستیی شاری كه‌ركوك ئاگادار كرانه‌وه‌ و دوای گه‌ییشتنی هێزه‌كان ده‌ركه‌وت ئه‌و گه‌نجه‌ ناوی (غ، س، م)ه‌ و ته‌مه‌نی 25 ساڵه‌ و ئاسه‌واری فیشه‌ك به‌ جه‌سته‌یه‌وه‌ هه‌یه‌".

ئاماژە بەوەکراوە، "هێزه‌كانی پۆلیس له‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و گه‌نجه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكرد و ته‌رمی گه‌نجه‌كه‌شیان ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی كه‌ركوك كرد".



AM:11:19:12/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 1840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت