نێچیرڤان بارزانی بۆ تاوتوێکردنی چوار پرسی گرنگ دەچێتە بەغدا
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی کانونی دووەمی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لەمیانەی سەردانەکەیدا چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەر یەکە لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، فایەق زێدان، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری و جاسم محەممەد عەبود، سەرۆکی دادگەی فیدراڵیی عێراق کۆدەبێتەوە.
هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح، نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە و لایەنی دیکەی شیعەش کۆدەبێتەوە. هاوکات بڕیارە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانیش کۆببێتەوە و ئێوارەی ئەمڕۆش بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی فراوانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دەکات کە بڕیارە هەموو لایەنە بەشدارەکانی حکومەتی عێراق لەو کۆبوونەوەیەدا ئامادەبن.
لەمیانەی سەردانەکەی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان نێچیرڤان بارزانی تاوتوێی پرسەکانی، شایستە و بەشەبودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان، کێشەی دەروازە سنوورییەکان و بازرگانی، کێشەی مادەی 140 و ناوچەکان و هەمواری یاسای بودجە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان.
AM:10:26:12/01/2025
ئهم بابهته 1900
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت