په‌یامێك له سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشه‌وه
وێستگه‌نیوز-
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" له پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی ئیمراڵی ده‌م پارتی له زیندانه‌وه، رایگه‌یاند كه "متمانه و پشتگیری خۆم بۆ عه‌بدوڵا ئۆجالان دووپات ده‌كه‌مه‌وه".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه شاندی ئیمراڵیی ده‌م پارتی، كه پێكهاتبوو له سری سوره‌یا ئۆنده‌ر و په‌روین بوڵدان و ئه‌حمه‌د تورك، له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی گشتیی پێشووی هه‌ده‌په له زیندانی جۆری F ـی ئه‌درنه كۆبوونه‌وه.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش پاش كۆبوونه‌وه‌كه، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (X) په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
"خوشك و برایانی هێژا، به‌بۆنه‌ی سه‌ردانی شاندی ئیمراڵیی ده‌م پارتی بۆ لای ئێمه، سڵاو و خۆشه‌ویستی خۆم بۆ هه‌مووان ده‌نێرم. سوپاسی شانده‌كه‌مان ده‌كه‌م كه به فیداكاری و جدییه‌تی مه‌زنه‌وه درێژه به خه‌بات ده‌ده‌ن، منیش ڕایده‌گه‌یه‌نم كه متمانه‌م به‌هێزه به پارته‌كه‌مان (ده‌م پارتی) و به‌تایبه‌ت عه‌بدوڵا ئۆجالان كه بۆ چاره‌سه‌ری دیموكراتیك و ئاشتی له دوورگه‌ی ئیمراڵی هه‌وڵی مه‌زن ده‌دات.
بابه‌تی سه‌ره‌كی له‌م قۆناغه‌دا، پشتگیری ڕای گشتییه. بۆیه شه‌فافیه‌ت زۆر گرنگ و پێویسته. ده‌بێت شانده‌كه‌مان لایه‌نه سیاسییه‌كانی ناو په‌رله‌مان ئاگادار بكاته‌وه، وه له ڕۆژانی داهاتوودا ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و لایه‌نه سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاگادار بكاته‌وه. هه‌روه‌ها گرنگه زمانی ئاشتی له هه‌موو لایه‌كدا زاڵ بێت. هه‌ركه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه قسه بكات پێویسته خۆی له هه‌ڕه‌شه و سوكایه‌تی و لێدوانی ئاژاوه‌گێڕانه به‌دوور بگرێت و له‌بری ئه‌وه‌ی باسی قسه‌ی پووچ و بێ‌مانا له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتن و شكست بكات، باس له داهاتوویه‌كی هاوبه‌ش بكات كه هه‌مووان تێیدا سه‌ربكه‌ون.
هه‌رچه‌ند هه‌وڵبده‌ین خۆمان دووربخه‌ینه‌وه له ناونانی پرۆسه‌كه، له‌لای ئێمه ئه‌م پرۆسه‌یه، ناوده‌برێت به پرۆسه‌ی "دیموكراتیكبوون، ئاشتی و خوشك و برایه‌تی”. وه‌ك ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ی له‌سه‌ر بناغه‌ی دیموكراتیك و ئاشتییانه سیاسه‌ت ده‌كه‌ین، داوا ده‌كه‌ین و پشتگیری ده‌كه‌ین له كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و توندوتیژی. دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجی به‌ڕێز ئۆجالان مسۆگه‌ر بكرێت و له‌م ڕووه‌وه ده‌سپێشخه‌ریی بكات، ئێمه پشتگیری لێ ده‌كه‌ین. هه‌ڵبه‌ت ده‌سپێشخه‌ریی بانگه‌وازكردن لای ئه‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕایگه‌یاند، به‌رپرسیارێتی به‌دیهێنانی بناغه‌ی یاسایی و سیاسیی بانگه‌وازه‌كه له ئه‌ستۆی حكومه‌ت و په‌رله‌ماندایه. له‌م قۆناغه‌دا، پشتگیری هه‌موو هه‌وڵێكی ئاشتی ده‌كه‌ین. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م بانگه‌وازه بكات و به‌رده‌نگی ئه‌م بانگه‌وازه، ئێمه نین. وه‌ك سیاسه‌تمه‌داران، ڕۆڵ و ئه‌ركی ئێمه پته‌وكردنی بناغه‌ی ئاشتییه، هاندانی لایه‌نه‌كانه بۆ ڕێخۆشكردن بۆ ئاشتی. به‌ڵام له‌وه زیاتر، به‌رپرسیارێتی بنه‌ڕه‌تیمان ئه‌مه‌یه؛ بۆ دیموكراسی و ئازادی و یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری و مافی بنه‌ڕه‌تی مرۆڤه‌كان تێكۆشانی ئاشتییانه و مه‌ده‌نی و سیاسی فراوان بكه‌ین. پێویسته ئیتر ڕێگه و ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌م تێكۆشانه بكرێته‌وه و بناغه‌ی ئاشتی پته‌وتر بكرێت. ده‌مانه‌وێت ئه‌م بابه‌ته بگه‌یه‌نین به كه‌سانی په‌یوه‌ندیدار.
پێویسته هه‌مووان بزانن، نیازی باش هه‌یه، ئاماده‌كارییه‌كان به‌گوێره‌ی ئه‌م نیازه باشانه هه‌ن. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه مسۆگه‌ر بكرێت، پێویسته هه‌نگاوی به‌رچاو و ده‌ستبه‌جێ بنرێت. بۆ نه‌هێشتنی ناكۆكییه‌كان كه چه‌ندین ساڵه له‌م خاكانه‌دا بوونه‌ته هۆی ئێش و ئازار و هه‌موو وزه‌ی وڵاتی بردوووه و بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی سیاسی، ئاماده‌یی هه‌موو جۆره پشتگیرییه‌كین.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ی ئاشتی سیاسیی بكرێته‌وه، به‌جۆرێك هه‌موو ڕێگه‌كانی تێكۆشان بۆ ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و دیموكراتیكبوون و یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری و ئازادی كراوه‌بن، ئه‌مه به كه‌ڵكی هه‌مووان و وڵات دێت. به‌م جۆره پشتگیری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئاشتی سیاسی زیاتر ده‌بێت و قبووڵكردنی هه‌مه‌ڕه‌نگی گه‌ل، هه‌موو ئاژاوه‌گێڕی و هه‌وڵه‌كانی تێكدان پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه.
سوپاسی سه‌رۆك كۆمار و ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی و ئۆزگور ئۆزه‌ل و هه‌موو سه‌رۆكی پارته‌كان ده‌كه‌م كه له‌م قۆناغه چاره‌نووسساز و مێژووییه‌دا، ده‌سپێشخه‌ریی ئاشتی ده‌گرنه ئه‌ستۆ. دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه، بێ ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی و حزبی، بێ دوودڵی پشتگیری هه‌موو هه‌نگاوێك ده‌كه‌م بۆ پته‌وكردنی دیموكراسی.
له‌كۆتاییدا ده‌مه‌وێت ئه‌وه دووپات بكه‌مه‌وه؛ كوردان به‌تایبه‌ت ڕوویان له توركیایه. باوه‌ڕم وایه ئه‌گه‌ر ئاشتی و دیموكراسییه‌كی به‌هێز بنیات بنرێت، پێكه‌وه له‌م پرۆسه‌یه‌دا به سه‌ركه‌وتوویی ده‌رده‌چین. بۆیه هیواخوازم و داواده‌كه‌م كۆماری توركیا ڕووبكاته كوردان و ئاشتییه‌كی مه‌زن و شكۆدار به‌دی بهێنێت.
دیسانه‌وه سوپاسی شانده‌كه‌مان ده‌كه‌م، سڵاو و خۆشه‌ویستی گه‌رمی خۆم بۆ هه‌مووان ده‌نێرم و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، 11ـی كانوونی دووه‌می 2025، زیندانی ئه‌درنه”.
PM:11:27:11/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 1508
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت