بڕی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردوو راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم بڕی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردووی ناوچه‌كانی هه‌رێمی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه زۆرترین باران له شه‌مامك باریوه كه 20.7 ملیمه‌تر بووه.
كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له 12 كاتژمێری رابردوودا له شاری هه‌ولێر 15.6 ملیمه‌تر و له سلێمانی 1.5 ملیمه‌تر و له دهۆك 2.4 ملیمه‌تر و له كه‌ركوك 4.4 ملیمه‌تر باریوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هاوكات له پیرمام 14.2 ملیمه‌تر و له چه‌مچه‌ماڵ 4.5 ملیمه‌تر و له زاخۆ 4 ملیمه‌تر باران باریوه.
راشیگه‌یاند كه له هه‌مان ماوه‌دا له شه‌مامك زۆرترین باران باریوه كه 20.7 ملیمه‌تر و له خورماتووش 2.4 ملیمه‌تر باریوه.
PM:10:23:11/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 1052
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت