جارێكی تر ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه له كوردانی رۆژئاوا ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
توركیا خواستی خۆی بۆ درێژه‌دان به ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی له باكووری سوریا تا نه‌هێشتنی "هه‌ڕه‌شه‌كانی چه‌كداره كورده‌كان" دووپاتكرده‌وه، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ش هه‌ڕه‌شه ده‌كات و ده‌ڵێت كه "كورده‌كان دوو بژارده‌یان له‌به‌رده‌مدایه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا وتی: "ستراتیژی توركیا بۆ نه‌هێشتنی تیرۆر له سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه گورزێكی كوشنده‌ی له رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان داوه"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لی كورد (یه‌په‌گه) كه سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌سه‌ده ( SDF) له سوریا ده‌كه‌ن.
ئه‌ردۆغان له میانی كۆنفرانسی حزبه‌كه‌ی (پارتی داد و گه‌شه‌پێدان)ی فه‌رمانڕه‌وا له شاری ئامه‌د یه‌كێك له شاره گه‌وره‌كانی كوردستانی باكوور، وتیشی: "ئێمه له قۆناغی شكاندنی دوا بازنه‌ی گه‌مه‌ی ئیمپریالیزمداین، كه‌سیش ناتوانێت كوڕه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین ئه‌یوبی بكاته خزمه‌تكار و كۆیله له به‌ر ده‌رگای زایۆنیسته‌كاندا".
باسی له‌وه‌شكرد كه توركیا توانی له‌ڕێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كان " پشتێنه‌ی تیرۆریستی" كه ده‌ویسترا له باكوری سوریا پێكبهێنرێت، هه‌ڵبوه‌شێنێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌گه‌ڵ "رزگاركردنی دیمه‌شق له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنی سوریاوه، بازنه‌ی تیرۆریسته جوداخوازه‌كان توندتر بووه‌ته‌وه و ئێستا به‌دوای گه‌وره‌ی نوێ بۆ خۆیان ده‌گه‌ڕێن".
سه‌رۆكی توركیا جارێكی تر هه‌ڕه‌شه‌ی له كوردانی رۆژئاوای كوردستان كرد و رایگه‌یاند كه "ئیستا دوو بژارده‌یان له‌به‌رده‌ستدایه، یان تۆبه بكه‌ن و بێ مه‌رج ده‌ستبه‌رداری چه‌ك بن، یان ده‌كوژرێن".
PM:09:15:11/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 1560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت