منداڵێك به‌هۆی په‌لاماردانی سه‌گه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا


وێستگه‌نیوز-
لە یەکێک لە پڕۆژە نیشتەجێبوونەکانی شاری کەرکوک سەگی به‌ره‌ڵا پەلاماری منداڵێکی ته‌مه‌ن 10 ساڵانی دا و بەهۆیەوە منداڵەکە گیانی لەدەست دا.


ماڵپه‌ڕی‌ كه‌ركوك ناو له‌ زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ منداڵێكی ته‌مه‌ن 10 ساڵ‌ گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی كه‌ركوك، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی دۆخی ته‌ندروستی به‌هۆی په‌لاماردانی سه‌گه‌وه‌ ناجێگیر بووه‌، گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت: "منداڵه‌كه‌ قوتابی‌ پۆلی سێی سه‌ره‌تاییه‌ و نیشته‌جێی كۆمه‌ڵگه‌ی جوان سیتییه‌، هه‌ر له‌وێش سه‌گی به‌ره‌ڵا په‌لاماری داوه‌".

سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاند كه‌ منداڵه‌كه‌ ناوی‌ ئەلەند ئەیمەن رەمزی-یه‌ و ده‌موچاو و به‌شه‌كانی تری جه‌سته‌ی شوێنی كه‌ڵبه‌ی سه‌گی پێوه‌بووه‌ و نه‌توانراوه‌ ژیانی رزگاربكرێت.


PM:05:03:11/01/2025




ئه‌م بابه‌ته 1364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو