بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه نائاساییه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بڵاوكرانه‌وه
وێستگه‌نیوز-
پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه نائاساییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی بڵاوكرده‌وه كه چوار داواكاری له خۆ ده‌گرێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی نا ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانن:
1.ده‌بێت به‌غدا مامه‌ڵه‌یه‌كی ده‌ستوری وه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا بكات نه‌ك به‌مجۆره‌ی ئێستا هه‌یه.
2.ده‌بێت له ساڵی تازه‌دا هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دروستنه‌كرێت.
3.له ساڵی 2026 پێویسته به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بنێردرێت به‌پێی ڕێژه‌ی دیاریكراوی خۆی، نه‌ك ته‌نها موچه.
4.له هه‌مواری یاسای بودجه‌دا ده‌بێت مافی خه‌ڵكی كوردستان پارێزراوبێت.
5.چوار وه‌زیری كورد له به‌غدا ئه‌م په‌یامه ده‌گه‌یه‌ننه حكومه‌تی فیدراڵ و له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێنه‌كردنی داواكارییه‌كان هه‌ڵوێستی دیكه ده‌بێت.
PM:04:23:11/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 2468
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت