پیشەوا هەورامانی: لەمەودوا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا نەرم نابین
وێستگەنیوز-
دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی نایاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، لەمەودوا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا نەرم نابین.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی نایاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، " لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ چەند وەزیرێک ڕاسپێردران بۆ ئەوەی داواکاریی و پەیامەکانی هەرێمی کوردستان بگەیەننە حکومەتی فیدراڵ".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هاوکات باسی ئەوەشکراوە کە ئەرکی هەرێمی کوردستان چییە بەرانبەر بە حکوومەتی عێراق، چەند کە ئەرکەکانمان جێبەجێ کردووە و چەندیشیمان جێبەجێ نەکردووە".
پێشەوا هەورامانی باسی لەوەشکرد، "سەرۆک وەزیران و جێگرەکەی داوای لە وەزیرەکان و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا کرد بە یەکەوە پەنجە بخەنە سەر وردەکارییەکان، ئەگەر ڕەخنەیەک یان کەموکوڕییەک هەیە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوە پرۆژە و پێشنیازتان لەم بارەوە بخەنەڕوو".
ئەوەشی وت، "پێشتر بەردەوام نەرمیمان نواندوە و هەوڵى چارەسەرى کێشەکانمانداوە لەگەڵ بەغدا، بەڵام رەنگە ئیتر ناچار بین کۆمەڵێک بڕیار بدەین کە لە قازانجى هیچ لایەنێک نییە و لەمەودوا ئیتر نەرم نابین".
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتیشی، "بەغدا وەک پارێزگایەک مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات، نامانەوێت هۆکار بین بۆ تێکدانى ئەم ئارامیی و سەقامگیرییە و هەم دەمانەوێت عێراق بە بەهێزى بمێنێتەوە و هەم هەرێمى کوردستانیش وەک هەرێمێک مامەڵەى لەگەڵ بکرێت".
PM:03:05:11/01/2025
ئهم بابهته 1012
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت