پەیامنێری وێستگەنیوز لەبارە دۆزینەوەی تەرمێک لەسەر رێگەی سلێمانی ـــ چەمچەماڵ زانیاری دەخاتەڕوو


وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد

ئەمڕۆ شەممە تەرمی گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ لە نزیک چێشتخانەی کانی شەیتان لە سەر رێگەی جەمچەمال دۆزراوەتەوە.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "تەرمەکە لە رێگەی سلێمانی - چەمچەماڵ دۆزراوەتەوە بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بێت هۆکاری رووداوکە بەهۆی لێدانی ئۆتۆمبێلەوە بووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "گەنجەکە لە درەنگانی شەوی رابردووە دیارنەبووە کەسوکارەکەی پۆلیسیان ئاگادارکردووەتەوە و دواتر ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و ناسراوەتەوە لەلایەن کەسوکارییەوە".

وتیشی، "تەرمەکەی براوەتە پزیشکی دادی سلێمانی و دەستمان بە لێکۆڵینەوە کردووە لەبارەی رووداوەکەوە".


PM:01:55:11/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 1024 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت