کەشناسییی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکات
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ شەممە 11ی کانونی دووەمی 2025، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لە دوانیوەرۆوە بارانبارین بە شێوەی نمە باران دەستپێدەکات لە کاتەکانی شەودا رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت بە تایبەتی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم لە گەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان، پلەکانی گەرما نزم دەبێت بە (3 - 5) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ".
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەینێ یەکشەممە 12ی کانونی دووەمی 2025، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەکاتەکانی بەیانیدا ئەگەری بارینی نمە باران هەیە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم پاشان ئاسمان دەگۆرێت نیمچە هەور، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 12 پلەى سیلیزى
دهۆک : 13 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 14 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 3 پلەى سیلیزى
سۆران : 12 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 16 پلەى سیلیزى
PM:12:03:11/01/2025
ئهم بابهته 1288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت