هۆکاری بەشدارینەکردنی یەکگرتوو لە کۆبوونەوە نائاساییەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشکرادەکرێت
وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان هۆکاری بەشدارینەکردنی یەکگرتوو لە کۆبوونەوە نائاساییەکەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە دەدات.
ئەمڕۆ شەممە 11ی کانونی دووەمی 2025، دارا سێکانیانی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "لە دوای گفتوگۆکرد لەنێوان خۆماندا وەک فراکسیۆنی یەکگرتوو بڕیارماندا بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە نەکەین".
هەروەها سەبارەت بە هۆکارەکەی وتیشی، "وەک هەموومان دەزانین بەهۆی ئەم حکومەتەوە هەرێمی کوردستان لە کۆمەڵێک قەیراندایە و تائێستاش مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو نەدراوە، هەروەها بەهۆی پابەندنەبوون بە بڕیاری دادگا و یاسای بودجەوە گرفتی مووچە دروستبووە، بۆیە ئێمە لەبەر ئەم هۆکارانە بەشداری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆمان نەکرد".
بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز، هەریەک لە فراکسیۆنەکانی نەوەی نوێ و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و کۆمەڵی دادگەریی بەشداری کۆبوونەوەکەیان نەکردووە و تەنها پارتی و یەکێتی ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
ئەمڕۆ شەممە 11ی کانونی دووەمی 2025 كاتژمێر 10:00ی بەیانی له شاری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له حكومه‌تی فیدراڵی و سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیران و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجومه‌ن دەستیپێکرد و کۆبوونەوەکە بەردەوامی هەیە.
AM:11:19:11/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 2516
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت