مەسرور بارزانی: کورد یەک دەست بێت بەغدا ناتوانێت مافەکانی خەڵکی کوردستان پێشێل بکات


وێستگەنیوز-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان وتی، "بەداخەوە هەموو فراکسیۆنەکان نەهاتن بۆ کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران".


لەمیانەی دەستپێکی کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌ حكومه‌تی فیدراڵی و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بەداخەوە هەموو فراکسیۆنەکان نەهاتن بۆ کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران، ئەم کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دەکرێت گرنگە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "پێویستە حکومەتی عێراق رێز لە خەباتی کورد بگرێت، هەروەها بە هەموو شێوەیەک بەرگری لە مافی خەڵک دەکەین".

ئەوەشی وت، "کورد یەک دەست بێت بەغدا ناتوانێت مافەکانی خەڵکی کوردستان پێشێل بکات، ئێمە داوای مافە دەستوورییەکانی خۆمان دەکەین".

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتیشی، "مامەڵەی بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان ستەمکارانەیە، بۆیە دەبێت ئێمە ئەم پەیوەندییە (پەیوەندیی هەولێر و بەغدا) ڕاست بکەینەوە؛ دەستوورێکمان هەیە و دەبێت پابەندی ئەم دەستوورە بین".

ئەوەشی خستەڕوو، "دادگای فیدراڵی، تەنها لە بەرژوەندیی حکومەتی فیدراڵی، بڕیاری دەرکردووە و هەرگیز بڕیارێکی دەرنەکردووە کە بەرژەوەندیی خەڵکی هەرێمی کوردستانی تێدا بێت".


AM:10:34:11/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 1072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو