كه‌شناسی‌ هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی‌ سه‌باره‌ت به‌ هاتنی‌ شه‌پۆلێكی باران و به‌فر بڵاوكرده‌وه‌


وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ هه‌رێم رایگه‌یاند كه‌ شه‌پۆلێكی باران بارین ده‌ست پێده‌كات و له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌ سنوریه‌كان به‌فر ده‌بارێت.


كه‌شناسی‌ هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "پێشبینی ده‌كرێ سبه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ له‌ دوای نیوه‌ڕۆوه‌ ئاسمانی هه‌رێم بگۆڕی بۆ هه‌وری ته‌واو له‌ گه‌ڵ ده‌ستپیكردنی نمه‌ باران".

ده‌شڵێت: "سه‌ره‌تا له‌ ناوچه‌كانی كه‌ركوك گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌ و سلێمانی باران ده‌بارێت و پاشان هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌".

كه‌شناسی‌ هه‌رێم ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ هاوكات پێشبینی ده‌كرێ له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌ سنوریه‌كان به‌فر ببارێت.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ "پێشبینی ده‌كرێ ڕێژه‌ی باران بارین له‌ هه‌ندێ له‌ ناوچه‌كانی گه‌رمیان و سلێمانی و ڕاپه‌ڕین و سۆران و دهۆك زیاتر بێت به‌ به‌راورد له‌ گه‌ڵ ناوچه‌كانی تری هه‌رێم".

كه‌شناسی‌ هه‌رێم راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "ئه‌م شه‌پۆله‌ كاریگه‌ریه‌كه‌ی به‌ لاوازی به‌رده‌وام ده‌بێت تا به‌یانی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ به‌تایبه‌ت له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم".


PM:09:32:10/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 2352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو