هه‌ردی سه‌ڵاح بۆ وه‌زیری ته‌ندروستی: سه‌هوی
         
                
        
        
        
          وێستگه‌نیوز-
	هه‌ردی سه‌ڵاح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: "سه‌هوی".
هه‌ردی سه‌ڵاح له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسراوی دامه‌زراندنی كۆمپانیای دابینكردنی پێداویستی تاقیگه‌كان، نووسیویه‌تی: "سامانی تەندروستی، ئەو سامانەی بەتەمای بەقۆڵبڕینی خەڵک و بەگرێبەستی فەیک بەدەستی بێنی لەسەر حسابی تەندروستی خەڵک ، سەهوی....".
ده‌شڵێت: " ئەو کۆمپانیایەش کە " ئومێد "ی سامانێکی زۆری هەڵچنیووە لەسەر حسابی ئەو سامانە ناتەندروستە ، ئەتۆش سەهوی .... ".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی راشیگه‌یاندووه كه "سەبرێک بگرن با پەڕلەمان دەست بەکار بێت و ببینن"...
        
        
PM:09:21:10/01/2025 
    
                                
                
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									5360
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت