عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح نووسراوه‌ نهێنییه‌كه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ بۆ دامه‌زراندنی‌ كۆمپانیای دابینكردنی پێداویستی‌ تاقیگه‌كان بڵاوكرده‌وه‌


وێستگه‌نیوز-
عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان نووسراوه‌ نهێنییه‌كه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ بۆ دامه‌زراندنی‌ كۆمپانیای دابینكردنی پێداویستی‌ تاقیگه‌كان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ دوو مۆری‌ سووری‌ نهێنی‌ لێدراوه‌ و له‌ ده‌سته‌به‌ری‌ بانكیش به‌خشراوه‌.


عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح سه‌باره‌ت به‌ نووسراوه‌كه‌ نووسیویه‌تی‌: "من چه‌واشه‌كارم!،ئه‌وه‌ بڵاومكردوه‌!، مۆره‌ سوره‌ نهێنیه‌كه‌!".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ڵێت: "كۆمپانیایه‌ك دروستده‌كه‌ن! گرێبه‌ستی دابینكردنی تاقیگه‌كانی هه‌موو كوردستانی به‌نایاسایی ده‌درێتێ! بۆ ئه‌وه‌ی سه‌دان ملیار دیناری پێ كۆبكه‌نه‌وه‌…خگاب زه‌مانی ناوێت".

ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ به‌رپرسانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم "له‌بری چاره‌سه‌ر، لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌م دوو مۆره‌ نهێنیه‌ له‌ ئه‌نجومه‌ن و وه‌زاره‌ت لێدراوه‌.. چۆن گه‌شتوه‌ته‌ عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح".

هاوكات نووسراوێكی‌ تری‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت: "لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌ نرخی به‌شێك له‌ مه‌واده‌كان كرد.. پارساڵ به‌ ته‌نده‌ر ئه‌م ساڵ به‌ قۆرخكاری. له‌ 5 ملیار دیناره‌وه‌ كراوه‌ به‌ 24 ملیار! كێ چه‌واشه‌كاره‌…".


PM:07:58:10/01/2025


















ئه‌م بابه‌ته 1092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو