ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجام ده‌دات


وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ سبه‌ینێ‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به‌ ئاماده‌بوونی‌ نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ به‌غدا، كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجام ده‌دات.


پێشه‌وا هه‌ورامانی‌ وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "به‌یانی كاتژمێر (10) له‌ شاری هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بونی نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌ حكومه‌تی فیدراڵی و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌ ئه‌نوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیران و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجومه‌ن ئه‌نجام ده‌درێت".

ده‌شڵێت: "بابه‌تی كۆبونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پرسی مووچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌حكومه‌تی فیدراڵی".


PM:06:35:10/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 2456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو